دانیشتووانی گوندی لاجان خۆیان گەیاندە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشەكەیان كرد، دەڵێن، لاجان واتا پارتی، پارتی واتا لاجان.
پیاوماقوڵانی گوندی لاجان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایان گەیاند، كە پارتی و لاجان دووانەی لێكدانەبڕاون، بۆیە ئەو هەوڵەی هەیە بۆ تێكدانی ئارامی و دۆخی ناوچەكە پیلانگێڕییە و رەتی دەكەینەوە.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە تەواوی كێشەكانیان چارەسەر كراوە و ئێستە دەگەڕێنەوە گوندەكەیان، چونكە ئەوان حكوومەت بە هی خۆیان دەزانن و نایانەوێ هیچ زیانێك بەر كوردستان بكەوێت.