خورشید هەركی: لاجان قەڵای زەردە و پارێزگاری لە لاناز دەكەین

:: PM:06:15:01/12/2025 ‌
خورشید هەركی كەسایەتی دیاری هەركی لە لێدوانێكدا رای گەیاند، هەركی لەگەڵ ئاوەدانكردنەوەی كوردستانن و ناكەونە داوی پیلانگێڕی دژەكانی كوردستان، چونكە گوندی لاجان قەڵای زەردە. 

هەركی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی كوردستان24 دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سیداد بارزانی لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری كێشەكان، چونكە ئەو حكوومەت و یاسایەی هەیە بە خوێنی شەهیدان هاتووەتە بەرهەم و كاری تێكدەرانە بەرانبەر دامەزراوەكان قبووڵكراو نییە. 

خورشید هەركی داوای كرد كە هەركییەكان نەكەونە داوی پیلانگێڕان، چونكە پاڵاوگەی لاناز جێگرەوەی غازی كوردستانە و خزمەتی ئاوەدانی دەكات كە دەبێت خۆمان پارێزگاری لێ‌ بكەین. 

ئەوەیشی گوت، لاجان قەڵای زەردە، خەڵكی ئەوێ‌ ناكەونە داوی ئەوانەی لە سیتییەكان دانیشتوون و هانی رشتنی خوێنی هەركییەكان دەدەن.




وشە - وشه‌