هەموو هەوڵی یەكێتی و هاوئاوازەكانیان، وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستانە و لە ماوەی رابردوویشدا هەوڵی زۆریان بۆ نانەوەی ئاژاوە ناوە لە كوردستان كە دواجار هێرشكردنە سەر كۆرمۆر بوو.
ئاڤان حەمەساڵح چاودێری سیاسی لە سلێمانی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، یەكێتی بەو كردارانەی دەیەوێت پەردەپۆشی تاوانەكانی بكات كە دژ بە گەلی كورد ئەنجامی داون، یەكێتی سلێمانیی كردووەتە زیندانی سەركردەی حزبەكان و وێرانكردنی شار، قۆرخكردنی ئازادی ڕادەربڕین، خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و لێدان لە كێڵگەی كۆرمۆر، نموونەی تاوانەكانی یەكێتین.
زیاتر گوتی، یەكێتی كار لەسەر تێكدانی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی هەولێر دەكات، یەكێتی ئەو حزبەیە هەموو كات لە دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بووە و دەستی لەگەڵ نەیارانی كورد تێكەڵ كردووە.
زیاتر دەڵێ، ئەوەی ئێستە یەكێتی دەیكات كاری تێكدەرانەیە، یەكێتی بە هاوكاری نەیاران كار لەسەر نانەوەی پشێوی و نەهێشتنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد هەنگاو دەنێت.
هەڵەبجە / عەزیز هەورامانی