پێچەوانەی كەناڵەكانی.. بافڵ تاڵەبانی هاتە سەر قسەی خورشید هەركی

:: PM:05:15:02/12/2025 ‌
لە كاتێكدا كەناڵەكانی بافڵ تاڵەبانی، سێ‌ ڕۆژە بە شپرزەییەوە باسی گوندی لاجان دەكەن و هانی هەركییەكان دەدەن خوێنی یەكتر بڕژن، بەڵام لە كۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی داوا دەكات ئەوانەی لەو سنوورە خۆپێشاندان دەكەن، پابەندی یاسا بن. 

پێشتر خورشید هەركی، كە كەسایەتییەكی ناو هەركییەكانە رای گەیاندبوو، چەند كەسێك گرژییان لە سنوورەكەدا دروست كردووە و لەلایەن خەڵكی ترەوە هاندراون بۆ پەلاماردانی پاڵاوگەی لاناز، بەڵام دەبێت یاسا ئەوانە بگرێت و رێوشوێنیان بەرانبەر بگرێتە بەر و هەمووان پابەندی یاسا بن. 

بافڵ تاڵەبانی هاتە سەر قسەكەی خورشید هەركی و لە پەیامێكدا دەڵێ‌، داوا لە حكوومەت دەكەین كە هەوڵی هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بدات و داوایشی لە خۆپێشاندەران كردووە پابەندی یاسا بن. 

تاڵەبانی گوتوویەتی، ئەمە ساتێكی هەستیارە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، دەبێت كورد بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە بەتایبەتی ئێستە كە كاتی پێكهێنانی حكوومەتە لە بەغدا. بەڵام كەناڵەكەی ماوەی سێ‌ رۆژە بە زمانی شەڕی ناوخۆ و جنێو رووماڵ دەکەن.


وشە - وشه‌