نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندی سەركۆنەی تێكدانی گۆڕستانی كریستیانەكانی كۆیە دەكات.
لە راگەیەنراوی نووسینگەكەدا هاتووە، بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەو كارە نابەجێ و تێكدەرانە دەكەین كە لە كۆیە دژی چەند گۆڕێكی خوشك و برا كریستیانەكان كراوە.
"ئەم كردەوەیە، بە هەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە داودەزگاكانی حكوومەت دەكەین كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی پێویست بكەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان، هەروەها گۆڕستانەكەش لە سەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نۆژەن دەكرێتەوە" لە راگەیەنراوەكەدا وا نووسراوە.
هەروەها دەڵێن، كریستیانەكان پێكهاتەیەكی ڕەسەنی كوردستانن و هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەكی گەشی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێكهاتەكان بووە، ڕێگەش بە هیچ كەسێك نادەین ئەو دۆخە تێك بدات.