ئاسایش و كۆماندۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە

:: AM:09:25:06/12/2025 ‌
لە سنووری سلێمانی و بەدیاریكراوی لە بازگەی بانی مەقان، هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكان بڵاویان كردەوە، لە بازگەی بانی مەقانی نزیك چەمچەماڵ، هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.

ئەوەش زانراوە، بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە بازگەكە داخراوە و تای ئێستە لایەنی پێوەندیدار هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە، ناشزانرێت رووداوەكە كەسی بووە یان مەفەرزەیەك بووە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر لە چەند بازگەیەكی یەكێتی رووبەڕووبوونەوە هەبووە و قوربانیی لێ كەوتووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد