بەهۆی شەڕەكەی ئاسایش و كۆماندۆ هاووڵاتییەكی زۆر لە بازگەكە گیر بوونە

:: AM:09:56:06/12/2025 ‌
لە سنووری سلێمانی و بەدیاریكراوی لە بازگەی بانی مەقان، هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بەهۆی ئەو شەڕەوە سەتان ئۆتۆمبێل لە بازگەكە گیر بوونە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی تشرینی یەكەم، لە بازگەی بانی مەقانی نزیك چەمچەماڵ، هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، ئێستە هێزێكی زۆر بڵاوەیان پێ كراوە، لە هەمان كاتدا هاووڵاتییەكەی زۆر لە بازگەكە گیر بوونە.

ئەوەش زانراوە، بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە بازگەكە داخراوە و تا ئێستە لایەنی پێوەندیدار هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە، ناشزانرێت رووداوەكە كەسی بووە یان مەفەرزەیەك بووە.

دۆخی ئێستەی بازگەی بانی مەقانی نزیك چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆی یەكێتی نەكراوەتەوە و بازگەكە داخراوە و قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر لە چەند بازگەیەكی یەكێتی رووبەڕووبوونەوە هەبووە و قوربانیی لێ كەوتووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد