قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران لە هەولێر دەست پێ‌ دەكات

:: AM:11:43:06/12/2025 ‌
بڕیارە پێش سەری ساڵ، دەست بكرێت بە دابەشكردنی قۆناغی پێنجەمی زەویی فەرمانبەران و ئێستە ئامادەكاریی دەستی پێ‌ كردووە، بەرپرسێكی شارەوانی چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو شەشی كانوونی یەكەم، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای فەرمانەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ دابەشكردنی زەوی، ئێستە ئامادەكاریمان بەردەوامە كە سەرجەم فەرمانبەران زەوییان پێ‌ بدرێت.

زیاتر گوتی، چوار قۆناغ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچووە، ئێستە خۆمان بۆ قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی زەوی ئامادە دەكەین.

باسی لەوەش كرد، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەیە پێش سەری ساڵ دەست بكەین بە دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون. بەپێی رێنوێنیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر فەرمانبەرێك بەپیی شوێنی نیشتەجێبوونی یان كارتی زانیاری 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.



وشە - رامیار جەواد