لە سلێمانی پشكنین بۆ ماڵی ئەدهەم عوسمان كرا و دەركرا

:: PM:03:38:06/12/2025 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ كۆمەڵێك لە چەكدارانی یەكێتی، هەڵیانكوتایە شوێنی حەوانەوەی ئەدهەم عوسمان كە ماوەیەكی زۆرە لە سلێمانی دەژیت و وەك خۆی دەڵێ، یەكێتی دەرگای بۆ كردووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەیانیی ئەمڕۆ چەكدارانی یەكێتی هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی حەوانەوەی ئەدهەم عوسمان و پشكنینیان بۆ ماڵەكەی كردووە، تا پشكنینەكانیش تەواو كرا، ئەو لە ماڵەكەی كراوەتە دەرەوە. 

چەكدارەكان هۆكاری پشكنینەكەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام "وشە" زانیویەتی لەگەڵ دەرچوونیان هیچ شتێكیان لەگەڵ خۆیاندا نەبردووە. 

ئەدهەم عوسمان ماوەیەكی زۆرە لە سلێمانی نیشتەجێیە و دەیەوێ‌ پێوەندی بە ریزەكانی یەكێتییەوە بكات، خۆیشی گوتبووی كە دەرگای بۆ كراوەتەوە. 



وشە - وشه‌