لەلایەن بازرگانێكەوە كە حزب پاڵپشتی دەكات لە سنوورەكەدا، 20 ساڵە زەوی دانیشتووانی گوندی گەرمك لە سنووری تەقتەق داگیر كراوە و رێیان پێنادرێ بەكاری بێنن.
ئەو داگیركارییە وایكرد كە ئەمڕۆ دانیشتواونی گوندی گەرمك لە سنووری تەقتەق گردبوونەوە بكەن كە لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا خێوەتان هەڵداوە و ئامادەنین بڕۆنەوە ماڵەكانیان.
محەمەد یاسین هاووڵاتییەكی ئەو سنوورەیە و پێوەندی بە "وشە"وە كرد گوتی، 20 ساڵە زەوییەكانیان لەلایەن كەسێكەوە دەستی بەسەرداگیراوە بە پشتگیری چەند بەرپرسێك و رێگەیان نادرێت زەوییەكانیان بەكاربێنن.
باسی لەوەیش كرد كە هاووڵاتییانی سنوورەكە نزیكەی 20 ساڵە لەسەر زەوی و زار و ئاو و خاكی باب و باپیرانیان دەركراون و حزبی باڵادەستی سنوورەكەیش بەدەم كێشەكەیانەوە نایەت.