كۆمپانیایەكی توركی 25 مێگاوات كارەبا لە وزەی خۆر بۆ كوردستان بەرهەم دەهێنێت

:: AM:11:58:08/12/2025 ‌
كۆمپانیایەكی توركیا داوای جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر دەكات، وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی پێشان دا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانییەك بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی بەتایبەتی لە بواری وزەی پاك.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، كەمال محەمەد وەزیری كارەبا، پێشوازیی لە سەڵاحەدین یوڵدز سەرۆكی كۆمپانیای هاسیلیی توركیا كرد.

لە دیدارێكدا باس لە دانانی پڕۆژەیەكی 25 مێگاواتی كارەبا بە وزەی خۆر كرا، وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی پێشان دا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانییەك بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی بەتایبەتی لە بواری وزەی پاك.

دواتر هەموو داتا و زانیارییەكی پێویست و ڕێنوێنییەكانی وەزارەت لەم بوارەدا پێشكەش بە كۆمپانیاكە كرا.

كۆمپانیاكە لە توركیا 1000 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و گرێبەستی بۆ 500 مێگاواتی تر كردووە، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەكانی خۆیان لە هەرێمی كوردستان پەرەی پێ دەدەن.



وشە - رامیار جەواد