ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕەوانەی دادگا كرا

:: PM:12:55:08/12/2025 ‌
لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ڕەوانەی دادگا كرا بەمەبەستی پەسندكردنی.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنمان رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی كرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، ناردنی ئەنجامەكان بەمەبەستی پەسندكردنیەتی.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025  ئەنجام درا، ڕێژەی بەشداریی لە سەرانسەری عێراق لە دەنگدانی گشتی بریتی بوو لە 54.35% و ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتیش 82.42% بوو.

 ڕۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2025 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش چەند گۆڕانكارییەكی بچووك لە ئەنجامەكاندا هەیە.



وشە - رامیار جەواد