پارچەیەك شاخی هەیبەت سووڵتان كەوت

:: PM:03:28:08/12/2025 ‌
بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی رووی لەناوچەكە كردووە، كەمێك لەمەوبەر پارچەیەكی گەورە لە شاخی هەیبەت سووڵتان كەوت، بەڵام هیچ مەترسییەكی لێ‌ نەكەوتووەتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە، بە "وشە"ی گوت، پارچە شاخێكی گەورە  لە "چنارۆك" لە شاخی هەیبەت سووڵتان لە شاری كۆیە كەوتووە، بەڵام زیانی نەبووە. 
  
هەروەها داوای كرد كە شۆفێران ئاگەداری خۆیان بن لە هەر رووداوێكی لەم شێوازە.

ئێستە هاتوچۆ لە ڕێیەكەدا ئاساییە، بەڵام لەكاتی كەوتی شاخەكەدا ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان دروست ببوو. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ساڵانی رابردوویشدا بەمشێوەیە داڕمانی شاخ لە هەیبەت سووڵتان رووی داوە.   



وشە - سه‌رخێڵ هاشم