بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، 109 ژینگەپارێز و 31 ئامێری خستە حاڵەتی ئامادەباشی و فریاگوزاریی خێرا.
شارەوانیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، 109 ژینگەپارێز و 31 ئامێریان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ فریاگوزاریی خێرا لە 44 شارەوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە تیمە فریاگوزارییەكە لە هەموو شارەكان، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاووڵاتییان و شەقام و شوێنە گشتییەكان و دانیشتووانی سنووری شارەوانییەكان، لە ڕێگەی ژمارەی شارەوانیی تایبەت بە خۆیان، دەتوانن لە بوونی هەر حاڵەتێكی وەك لافا و چوونی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراناوەكان یان هەر مەترسییەكی تر، پێوەندی بكەن.
لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا، شەپۆلێكی چڕی باران ناوەندی سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە و ئەگەری لافاو لە چەند ناوچەیەكدا هەیە.