لە پیرمام، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كۆمەڵناس و زانای ناسراوی كورد، دكتۆر ڕەشاد میران، كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاكادیمییەكانی دكتۆر ڕەشاد میران، دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ كرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (پوشكین)، كە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیاوە لە شاری مۆسكۆ، لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشراوە.
هەر لەو دیدارەدا، دكتۆر ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆك بارزانی، كورتەیەكی لەبارەی كارە زانستییەكانی باس كرد و چەند كتێبێكی خۆی، وەك دیاری پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.