بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بڵاوی كردەوە، بەهۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری خازر، ئۆتۆمبێلێك لەناو ئاوەكەدا كە چوار كەسی تێدا بووە گیری خواردووە و دواتر رزگار كراوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، دوای ئاگەداربوونیان لە رووداوەكە، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە و لە چەمی باكرمان توانیویانە بە هاوكاریی پۆلیسی دارستان و خەڵكی دەڤەرەكە، ئۆتۆمبێلەكە دەربهێنن و خێزانەكەش رزگار بكەن.
ئەو ئۆتۆمبێلە خێزانێكی تێدا بووە، كە بریتی بوون لە باوك، دایك و دوو منداڵ، خەڵكی شارەدێی هەریرن و ویستویانە سەردانی ئاشێكی تەحین بكەن.