لە مانگی رابردوودا لە یەك نەخۆشخانە 79 گەستنی سەگ هەبووە

:: AM:10:24:09/12/2025 ‌
نەخۆشخانەی رزگاری بڵاوی كردەوە، لە مانگی رابردوودا رێژەیەكی یەكجار زۆری پەلامار و گەستنی سەگ هەبووە، 19 پێوەدانی دووپشكیش تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم، نەخۆشخانەی رزگاری فێركاریی هەولێر بڵاوی كردەوە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێركاری و بەشی فریاكەوتن، چارەسەری زۆر حاڵەتی پەلاماری سەگ و پێوەدانی دووپشك كراوە.

ئامارەكە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو: 
حاڵەتی پێوەدانی دووپشك 19 حاڵەت
حاڵەتی گەستنی سەگ 79 حاڵەت
حاڵەتی پێوەدانی مار یەك حاڵەت


وشە - رامیار جەواد