دادگای تاوانی هەولێر، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ (دكتۆر سیروان مەحموود) دەركرد. ئەو پزیشكە لە ماوەی ڕابردوودا چوار كەسی لە ماڵی خەزووری خۆی كوشت، ئەوانیش خەزوور و خەسوو و خوشكی هاوسەر و هاوسەرەكەی خۆی بوون.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم، دادگای تاوانی هەولێر، سزای لە سێدارەدان و 40 ساڵ زیندانی بۆ دكتۆر سیروان مەحموود دەكرد، كە لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵدا بە چەكەوە هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەسی كوشت.
دادگای تاوانەكانی هەولێر بڕیارەكەی دەركرد، دادگا لەسەر تاوانی كوشتنی خەسوو و خەزووری سزای لە سێدارەدان بۆ دكتۆر سیروان دەركردووە، هاوكات لەسەر كوشتنی هاوژینەكەی 20 ساڵ زیندانی و بەهەمانشێوە لەسەر كوشتنی خوشكی هاوژینەكەشی 20 زیندانی بۆ دەركردووە.
دكتۆر سیروان لە 13ـی مارسی ئەمساڵ، بەچەك هاوژینەكەی و سێ ئەندامی تری ماڵی خەزووری كوشت.