ئیدارەی پارێزگای كەركووك سبەی چوارشەمی كردە پشووی فەرمی

:: PM:02:30:09/12/2025 ‌
ئیدارەی پارێزگای كەركووك بڕیاری دا سبەی چوارشەم، بە بۆنەی نۆیەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم، ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركووك رای گەیاند، سبەی چوارشەم بە بۆنەی نۆیەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، بكرێتە پشووی فەرمی .

دەشڵێت، ئیدارەی پارێزگا و لیژنەی باڵای تەناهی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كەركووك بە هەموو پێكهاتەكانیەوە دەكەن، لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەكانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە تەناهییەكان لەیاد ناكەین كە لە پێناو ئازادكردنی خاك و پاراستنی نیشتماندا، خوێنیان ڕشت.

بەو بۆنەیەشەوە پارێزگار بڕیاری دا دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە، كۆلێژ و زانكۆكان ڕابگیرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.



وشە - رامیار جەواد