هۆشدارییەك لە شارەدێی شوانەوە

:: PM:03:50:09/12/2025 ‌
بەڕێوەبەری شارەدێی شوان رای گەیاند، هەموو ئامادەكارییەكانیان كردووە، بەڵام بەگوێرەی هەموو پێشبینییەكان، شەپۆلێكی باران روو لە ناوچەكەدا دەكات و پێویستە هاووڵاتییان وریا بن. 

د. هەوراس شوانی بەڕێوەبەری شارەدێی شوان، بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و بارینی بارانێكی زۆر، هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە دووربن لە رووبار و چەم و دۆڵەكان، چونكە لە چەند سەعاتێكی تر ئەگەری هاتنی لافاو هەیە لەو سنوورە.

داوای كرد كە هاووڵاتییانی سنوورەكە وریا بن و لە كاتی پێویست فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو سنوورە ئاگەدار بكەنەوە. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم