گەرمیان هاتوچۆی لەگەڵ شارەكان راگرت

:: PM:04:17:09/12/2025 ‌
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە، هاتوچۆی نێوان شارەكانی راگرت. 

ئیدارەكە لە راگەیەنراوێكدا كەمێك لەمەوبەر بڵاوی كردەوە كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە روو لە زیادبوونە، بۆیە لە پێناو سەلامەتیی گشتی، هاتوچۆی نێوان شارەكان رادەگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كراوە كە پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم