تەندروستی سلێمانی " ئەوپەڕی ئامادەباشیی" راگەیاند

:: PM:04:42:09/12/2025 ‌
لەبەر ئەو دۆخەی كە لە سنوورەكەدا بەهۆی لافاو دروست بووە، تەندروستی سلێمانی ئەوپەڕی ئامادەباشی راگەیاند.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی چڕی باران سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و لافاو لە چەمچەماڵ و چەندان ناوچەی تر دروست بووە، ئەوە تەندروستی سلێمانی وا لێ‌ كرد كە ئەوپەڕی ئامادەباشیی رابگەیەنن، چونكە پێشبینییەكان تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە بەمشێوەیە كە بارانی بەخوڕ بەردەوام دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستییان خستووەتە دۆخی "ئەوپەڕی ئامادەباشی."
 
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەسەر فەرمانی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی، ژمارە 122، خرانە دۆخی "ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە" بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بە شێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.
 
داوایش دەكەن كە خەڵكی پارێزگاكە لەكاتی روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو پێوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم