پارێزگاری هەولێر بۆ گەرمیان و چەمچەماڵ: ئامادەین بۆ هاوكاری

:: PM:05:21:09/12/2025 ‌
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، سەبارەت بە و شەپۆلی بارانبارینەو لافاوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و شارەدێیەكانی دروستبووە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، كە بەهۆیەوە جگە لە زیانی مادی، دوو كەسیش گیانیان لەدەست داوە، وێڕای ھاوخەمی پارێزگا و خەڵكی شاری هەولێر، سەرەخۆشی لە كەسوكاری هەردوو قوربانییەكە كرد و ئامادەیی پارێزگای هەولێر و تیمی فەرمانگە پێوەندیدارەكانی نیشاندا، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستی و هاوكارییە بۆ چەمچەماڵ و سنووری شارەدێیەكان و كەمكردنەوەی زیانەكان.

بە گوێرەی راگەیەنراوێك، لە پێوەندیەكی تردا لەگەڵ جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هەموو هاریكارییەكی پارێزگای هەولێری دووپات كردەوە و ئامادەیی  هەرچی پێویستەیەكی هەیانبێت نیشاندا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم