مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات

:: PM:08:17:09/12/2025 ‌
ئەمڕۆ سێشەم، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆكەی چەمچەماڵ دەربڕی.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حكوومەت نووسیویەتی، "بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حكوومەت کەوتووە."

مەسروور بارزانی دەڵێت "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم."

هاوکات، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، "وەزارەتە پێوەندارەكان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن."


وشە - پۆڵا مەحموود