ئەمڕۆ سێشەم، نۆی کانوونی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە لایەنە پێوەندارەكانی حكوومەت بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان ڕاسپێردراون.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ترمان له سنوورى شارۆكەی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی بۆ خەڵکی ناوچەکە نیشان دا و گوتی، لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات دهكهينهوه. لايه‌نه پێوەندارەكانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقەوماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن.