سەرجەم ئەو بەنداوانەی لە سنووری گەرمیان دروست كراون، سەرڕێژ بوونە، ئەوەش دەرخەری بەهێزی ئەو شەپۆلی بارانەیە كە دوو ڕۆژە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هەرسێ بەنداوەكەی سنووری گەرمیان لەلایەن حكوومەتەوە دروست كراون سەرڕێژ بوونە.
بەنداوەكانیش بریتین لە بەنداوی باوەشاسوار لە كفری، شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆ كردووەتەوە، بەنداوی ئاوەسپی لە شارەدێی خان 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆ كردووەتەوە،بەنداوی توورەجاڕ لە شارەدێی شێخ تەویل دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆ كردووەتەوە و ئێستە سەرڕێژ بوونە.
جگە لە سەرڕێژبوونی ئەو بەنداوانە، ئێستە ئەوەی جێی مەترسییە بەنداوی ئاوەسپییە سەرڕێژ بووە و بە بەرزیی دوو مەتر ئاو لەسەر سەرڕێژبوونیەوە دەڕوات. بەنداوی توورەجاڕیش سەرڕێژ بووە و دوو مەتر و نیو بەسەر سەرڕێژبوونیەوە ئاو دەڕوات.