ئاماری 24 سەعاتی بارانبارین.. لە هەندێك شوێندا 200 ملم باریوە

:: AM:10:39:10/12/2025 ‌
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە، لە هەندێك شوێن لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، زیاتر لە 200 ملم باران باریوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئامارێك كە لەلایەن دەستەی كەشناسی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ئەو وێستگانەی كە زۆرترین بڕی بارانبارینی هەبووە بە ملم:
چوارتا 201
یاخ سەمەر 154.2
بەرزنجە 206.5
قەرەداغ 103.6 
قڕگە 107.6
تەكیە 173.5
سلێمانی 122.7
چەمچەماڵ 127.1
ماوەت 112.1
دەربەندیخان 143.6
ئاخجەلەر 126
سەنگاو 144 

ئاسمانی ناوچەكەمان بەگوێرەی وێنەی مانگی دەستكرد، ئێستە ئاسمان بە گشتی هەورە و شەپۆلی بارانبارین لاواز بووە لەسەر ناوچەكەمان.



وشە - رامیار جەواد