سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی حزبی حەلی عێراقی كرد، لە دیدارەكەدا باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ی كانوونی یەكەم، لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەلی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێ كرا و دووپات لە هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە.