لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، سەرۆكی حكوومەت وا بیری دەكردەوە كە دەبێت بێ جیاوازی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری لە هەموو سنوورێكی كوردستان هەبن، لە چەمچەماڵ چەندان پڕۆژە بڕیاریان لەسەر درا و كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەهۆی دژایەتیی حكوومەتەوە بەربەست لە بەردەم جێبەجێكردنی كرا.
ئەمڕۆ كە ئەو سنوورە كەوتووەتەبەر لافاوێكی گەورە و زیانی گیانی و مادیی لە خەڵكی ناوچەكە داوە، بەشێكی بەهۆی ئەوەیە كە پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و جێبەجێ نەكراون .
بەڵام لە كابینەی نۆدا سەرۆكی حكوومەت، بڕیاری دا چەندان پڕۆژەی گرنگ لە ناوچەكە جێبەجێ بكرێت، كەچی وەك ئەوانی پێشتر كەمتەرخەمی و بێموبالاتی، نەیانهێشت زۆرینەیان جێبەجێ بكرێن، تەنیا بۆ ئەوەی خەڵك بڵێن حكوومەتەكەی مەسروور خراپە.
ئەو پڕۆژە گەورانەی لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، گەورە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، توانای بەرهەمێنانی 81٫600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێكدا هەیە.
هاوكات نۆژەنكردنەوەی تەواوی ئاوەڕۆی شارەكە. ڕاكێشانی هێڵی كارەبای 33 كەی ڤیی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەكیە).
نۆژەنكردنەوەی قیرتاو و شۆستەی تەواوی كۆڵانەكان، نۆژەنكردنەوەی باخچەی چەرمۆ. خەرجكردنی بودجە بۆ پڕۆژەكانی ئاودێری. نۆژەنكردنەوەی زۆربەی قوتابخانەكان. دروستكردنی نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ.