كونسوڵی نوێی هەنگاریا بۆ سەرۆك بارزانی: ماستەرنامەكەم لەسەر كوردستانە

:: PM:03:32:10/12/2025 ‌
لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە گریگێی تیڤادار تاكاچ كونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە كە لە دیدارەكەدا، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك بارزانی پێشان دا و ڕای گەیاند، شارەزاییەكی باشی لەسەر مێژوو و كولتوور و سیاسەتی ئێستە و ڕابردووی كورد و كوردستان هەیە، بەو پێیەی ماستەرنامەی لەسەر كوردستان نووسیوە، سوپاسی ڕۆڵ و هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی كرد لە هەموو ئەو هەوڵانەی كە هەیانبووە لە پێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەكە بە گشتی. 

هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی نوێی فیدراڵی و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.

پێوەست بە پێوەندییەكانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێشبردن و باشتركردنی پێوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی.

گۆڕانكاری و بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دۆخی سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوون.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم