لە كەركووك ئەگەری لافاو هەیە

:: PM:05:33:10/12/2025 ‌
كەمێك لەمەوبەر پەیامنێرمان لە كەركووك پێی راگەیەندین، باران لە ناوەندی شارەكەدا بەردەوامی هەیە، ئەوەیش هۆكاری سەرەكییە كە شەقامەكانی شارەكە ئێستە پڕ ئاو بوون و ئەگەری لافاو هەیە. 

هەژار رەشید، پەیامنێری "وشە" لە كەركووك رای گەیاند، بەهۆی باران ئێستە شەقامەكانی كەركووك پڕ ئاو بوون و ئاو لە مەنهۆڵەكانەوە ناڕوات. 

ڕوونیشی كردەوە، مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە ئەگەر تیمەكان بە زوویی فریای بازاڕی قۆریە و گەڕەكەكانی تر نەكەون. 

ئەوە لە كاتێكدایە، كە ڕۆژی نۆی ئەم مانگە لافاو سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و لەیلانی لە كەركووك گرتەوە، بەهۆیەوە دوو كەس خنكان و چەند كەسێكی تریش رەوانەی نەخۆشخانە كران، جیا لەوەی زیانی زۆری مادی بەر هاووڵاتییانی شارەكە كەوت. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم