تاقیكردنەوەكان دوا خرا

:: PM:05:48:10/12/2025 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە سنووری چەمچەماڵ بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی رابردوو، دوا بخات.

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و ماڵباتەكەیان، وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی ڕاسپاردووە، بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ناوەندەكانی خوێندنی سنووری چەمچەماڵ بۆ مانگی یەكی ساڵی 2026.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی نۆی ئەم مانگە لافاو سنوورەكە گرتەوە، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج كەسی تریش بریندار بوون، بەڵام هێشتا شارەكە ژیان تێیدا ئاسایی نەبووەتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم