كونسوڵگەى توركیا پێوەندی بە وەزارەتی تەندروستی كرد و رایان گەیاند، ئامادەن هاوكاری وەزارەتەكە بكەن بۆ دۆخی لافاوەكەی چەمچەماڵ و دڵگرانی خۆیان گەیاند.
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی هەواڵ پرسین و گەیاندنی هاوخەمی و پەیامی پاڵپشتی و هاوئاهەنگی بۆ ڕووداوەکەی لافاو لە چەمچەماڵ، ئەمڕۆ كونسڵگەی توركیا لە هەرێمی كوردستان، پێوەندی بە وەزارەتی تەندروستی كرد و هاوخەمی و دڵگرانی و پرسە و سەرەخۆشیان بۆ قوربانییانی ڕووداوی لافاوەكە هەبووە.
كونسوڵگەی توركیا دووپاتیان لە ئامادەیی و پاڵپشتی و هاوئاهەنگی كردەوە بۆ هەر پێداویستیەكی کە پێویست بێت.
ڕۆژی نۆی ئەم مانگە، لافاو سنوورەكەی گرتەوە، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج كەسی تریش بریندار بوون و هێشتا شارەكە ژیان تێیدا ئاسایی نەبووەتەوە.