گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، بەمنزیكانە پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە، هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی نافەرمییان ئەنجام دابوو.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی كانوونی دووەم، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەپێی ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی نافەرمییان ئەنجام دابوو، لەم ڕۆژانە كۆبوونەوەیەكی تر بەڕێوە دەچێت.
دەشڵێت، لە كۆبوونەوە نافەرمییەكەی هەفتەی ڕابردووی شاندی پارتی و یەكێتی، بڕیاریان دابوو چەند ڕۆژێك بوار بەیەك بدەن و هەندێك كار هەیە بیكەن، ئینجا كۆببنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیچ كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەو دوو حزبە ئەنجام نەدراوە.