وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكانیدا، پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەكە ڕادەگەیەنێت. لە ئاگادارییەكیشدا رای گەیاندووە كە هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدا بەرجەستەیە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت، هەروەها خزمەتی زانكۆیی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.
لە كۆتاشدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت، دەتوانێ (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەم تا 21ی ئەم مانگە بنێرێ.