سبەی بارانی سەرانسەری دەبێت

:: PM:04:16:11/12/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان هەواڵی بارانی سەرانسەری بۆ سبەی هەینی راگەیاند، بەڵام وەك پێشبینی كردووە بارانەكە مەترسیی لافاوی نابێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەم ساتەوە / واتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە/ ئەگەری نمەبارانی كەم هەیە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچەكانی دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆران، لەگەڵ بڕێكی كەم لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان. 

بۆ سبەی هەینی، كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كردووە كە سەرەتا لە بەشێكی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت و كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا رۆژی شەموو بەردەوام دەبی.
 
دووپات لەوەیش كراوتەوە كە ئەو بارانەی لە ڕێیە نابێتە هۆی لافاو و بارانێكی نەرم دەبێت. 
 
سێ‌ ڕۆژە، شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێك ناوچە و بە دیاریكراوی لە چەمچەماڵ لافاو رووی دا و زیانی زۆری لێ‌ كەوتەوە و دوو كەس بەهۆیەو خنكان. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم