ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لافاوەكە كەوتن قەربوو دەكرێنەوە

:: PM:05:49:11/12/2025 ‌
قایمقامییەتی چەمچەماڵ، لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە لافاوەكەی رۆژی نۆی كانوونی یەكەم، زیانیان بەركەوتووەوە. 

بەگوێرەی نووسراوەكەی قایمقامییەت كە فۆڕمێكیش هاوپێچ كراوە، ناوی لیژنەكە ئاشكرا كراوە كە خەمڵاندن بۆ زیانی ئۆتۆمبێلەكان دەكەن، بەڵام روون نەكراوەتەوە قەرەبووەكە چۆن و بە چ شێوەیەك دەبێت. 

هەروەها لە فۆڕمی هاوپێچدا رێژەی زیانی ئۆتۆمبێلەكە دیاری كراوە كە دەبێت لیژنەكە بڕیاری لێ‌ بدات. 

ڕۆژی نۆی ئەم مانگە، لافاو سنووری چەمچەماڵی گرتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر ماڵی هاووڵاتییان كەوت و دوو كەسیش خنكان.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم