لافاوەكەی گەرمیان زیانی لە 150 ماڵ داوە

:: PM:06:38:11/12/2025 ‌
ئەو لافاوەی كە ڕۆژی نۆی ئەم مانگە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە گەرمیان زیانی لە 150 ماڵ داوە، ئەوە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خەمڵاندن بۆ زیانەكان كراوە. 

جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رای گەیاند، ئەو لیژنانەی پێكیان هێنابوو كارەكانیان كردووە و بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان زیاتر لە 150 ماڵ بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە. 

رووی قسەكانی لە حكوومەتی عێراق كرد و گوتی، عێراق بودجەیەكی تایبەتی هەیە بۆ حاڵەتی فریاگوزاری، ئەم بودجەیە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردووش حكوومەتی فیدراڵ لە كاتی ڕوودانی كارەساتەكاندا بە هیچ جۆرێك یارمەتی ناوچەكانی كوردستانی نەداوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم