چاودێرێکی سیاسی وەڵامێکی توندی شنیار ئەنوەر دەداتەوە و دەڵێ، کاتێک خەڵکی چەمچەماڵ لێیان قەوماوە، تۆ هێشتا لە باوەشی گەرم نەهاتوویتەتە دەرەوە، بۆت نییە باسی رێکخراوی تر بکەی کە هاوکاری لێقەوماوان دەکات.
شنیار ئەنوەر، کە کەس نازانێ ئێستە خۆی لە کام باوەش ناوە و لە جێی گەرمەوە باسی چەمچەماڵ دەکات، لە کاتێکدا حکوومەت و رێکخراوەکان و خێرخوازان، کەوتوونەتە هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ.
شنیار رەخنەی لەو رێکخراوانە گرتووە، کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ دەکەن.
چاودێرێکی سیاسی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ، هێشتا نازانین تۆ لە کام باوەشی و لە کام جێی گەرم باسی چەمچەماڵ دەکەی، بۆیە بۆت نییە باسی ئەو رێکخراوانەش بکەی کە هاوکاری خەڵکی دەکەن.
ئامانج عەلی خۆشناو، چاودێری سیاسی بۆ "وشە" گوتی، ئەو پارەیەی لە شنیار ئەنوەر و خەڵکی وەکو ئەو خەرج دەکرێت، دەبوایە لە لێقەوماو و زیانلێکەوتووی گەرمیان و چەمچەمال خەرج کرابایە.
روونیشی کردەوە، شنیار ئەنوەر هیچ لەبارانەبووە و دڵنیایە ئەگەر بچێتە ناو خەڵک بەردباران دەکرێ، بۆیە تەنیا قسەی بۆ ماوەتەوە.
ڕۆژی نۆی كانوونی یەكەمی 2025، لافاوێكی بەهێز سنووری چەمچەماڵی گرتەوە، كە بەهۆیەوە دوو كەس خنكان و زیاتر لە شەش كەسیش رەوانەی نەخۆشخانەكان كران، ئەوە جیا لەوەی كە زیانێكی زۆری مادی بەر هاووڵاتییان و فەرمانگەكانی حكوومەت كەوت.
مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان هەر زوو هاتە سەر هێڵ و فەرمانگە پێوەندیدارەكانی راسپارد، كە بە خێرایی كار بكەن بۆ قەرەبووكردنەوە و ئاساییبوونەوەی چەمچەماڵ.
لەپاڵ حكوومەتەدا، هەریەكە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كوردستان فاوەندەیشن و دەزگای روانگە، فریای خەڵكی سنوورەكە كەوتن.