شنیار ئەنوەر لە چەمچەماڵەوە رسوا کرا

:: PM:11:24:11/12/2025 ‌

لەسەر ئەو پۆستەی فەیسبووکی، کە باسی ئەو رێکخراو و دەزگا خێرخوازییانەی کردبوو کە هاوکاری چەمچەماڵ دەکەن، شنیار ئەنوەر رسوا کرا.

شنیار ئەنوەر، لە پۆستێکی فەیسبووکدا باسی ئەو رێکخراوانەی کردووە کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ دەکەن، بەڵام خەڵکی شارەکە لە کۆمێنت رسوایان کردووە. 

حەمە چەمچەماڵی، بۆ شنیاری نووسیوە، باشە کە ئێوە هیچتان لەدەست نایەت بۆ دەتانەوێ رێگری بکەن لەو رێکخراوانە تا هاوکاری خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بکەن.

هاوکات سەبری کوردستانی، لە وەڵامی شنیاردا بۆی نووسیوە، تۆ دەتوانی پارەی شەوانەت کە پەیدای دەکەیت بە ئارەزووی خۆت خەرجی بکەی، خۆ هیچ خێرت بۆ کوردستان نییە.

بەشێکی تر لە هاووڵاتییان کە بەردەوام کۆمێنتەکان دەسڕێتەوە پێیان گوتووە، ئەو حزبە ئەوەندەی بۆ تۆی خەرج کردووە دەیتوانی خزمەتی چەمچەماڵی پێ بکات، نەوەک بەو جۆرەی ئێستە لە رووت بێت قسە بە رێکخراوەکانی خێرخوازی بڵێی.

لەگەڵ ئەوەیشدا خەڵکی چەمچەماڵ بەردەوامن لە رسواکردنی شنیار و بۆیان نووسیوە، هیچ لەبارنەبوویت و بووی بە بەڵا بۆ کوردستان، هەر ئێوەش بوون بەو جۆرە قسانە رێگەتان نەدەدا خزمەتگوزاری بگاتە شارەکە، ئێستەیش دەتانەوێ رێگری لە رێکخراوەکان بکەن هاوکاری خەڵک بکات.


وشە - وشه‌