سەرۆکی هەرێم: حیزبی زەحمەتکێشان لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان قوربانیی داوە

:: AM:10:21:12/12/2025 ‌
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشان دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، ئەو حزبە ڕۆڵی دیاری لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەبووە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، حیزبی زەحمەتکێشان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، چ لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانیدا، ئامادەیی و ڕۆڵی دیاری لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا هەبووە و لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا، قوربانیی داوە.

سەرۆکی هەرێم لەم یادەدا دووپات لە تەبایی دەکاتەوە و دەڵێت، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و دووپات لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلی کوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود