بڕیار وایە ڕۆژی دووشەم 15ی كانوونی یەكەم، مینحەی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەسەر رزگاربووانی ئێزدی دابەش بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، مینحەی مانگی 11ی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەسەر رزگاربووانی ئێزدیدا دابەش دەكرێت.
مانگی تەمووزی ساڵی 2024، پڕۆژەی پشتیوانی دارایی مەسروور بارزانی بۆ رزگاربووانی ئێزدی لەژێر دەستی داعش هاتە راگەیاندن، كە زیاتر لە سێ هەزار و 575 رزگاربوو لێی سوودمەند دەبن.