وەك بەشداری و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی شارۆكەی چەمچەماڵی و دەوروبەری و بۆ بەدەنگەوەهاتنی قوتابی و خوێندكارانیان لەم كارەساتە سروشتییەدا، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی دەڤەرەكە.
وەك لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، لەپێناو بەشداریكردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی چەمچەماڵ و دەوروبەری و بۆ بەدەنگەوەهاتنی قوتابی و خوێندكارانیان لەم كارەساتە سروشتییەدا، بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیار درا بە، لێخۆشبوون لە پارەی كرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندكارانی دانیشتووی شارۆكەی چەمچەماڵ و دەوروبەری كە سیستمی پارالێل یان لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون، لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەكالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا)، لە سەرجەم زانكۆكان بۆ بڕی ماوەی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).
پێویستە خوێندكاران/ قوتابیان بە دیكۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن كە دانیشتووی شارۆكەی چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی كە زیانیان بەر كەوتووە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی خوێندن بیانگرێتەوە.
بۆ بینینی دەقی فەرمانەكەی وەزیری خوێندنی باڵا، ئەم
لینكە كلیك بكەن.