سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

:: PM:10:50:13/12/2025 ‌

بەبۆنەی 40مین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، سەرۆك مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و كادر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكە كرد.

وەك لە پیرۆزبایینامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردیەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەبۆنەی 40مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم كادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتن و سەرفیرازیتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و قوربانیدانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلی كوردستاندا هەیە، هیوای تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە كوردستانییەكان و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەخوازین.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل