چاودێرێک: یەکێتی کەناڵێکی بۆ پەلاماردانی حکوومەت بەڕەڵا کردووە

:: PM:10:59:13/12/2025 ‌

چاودێرێکی سیاسیی رای دەگەیەنێت، لە کاتێکدا چەمچەماڵ لە دۆخێکی سەختدایە و خەڵکی کوردستان هەمووان لە خەمی ئەوێدان، کەچی یەکێتی کەناڵێکی بەڕەڵا کردووە بۆ ئەوەی پەلاماری حکوومەت بدات.

ئێستە حکوومەت و رێکخراوەکانی هەولێر، لە چەمچەماڵ خەریکی ئاساییکردنەوەی دۆخی چەمچەماڵن، بەڵام یەکێتی بەڕەڵایانە کەوتووەتە پەلاماردانی حکوومەت و لە ڕێی کەناڵێکی بەڕەڵاوە شارچێتیی نێوان کوردستانیان تۆخ دەکاتەوە.

شوکری بەلیتی، چاودێری سیاسی بۆ "وشە" گوتی، یەکێتی وەک ئەوەی هیچی بۆ خەڵکی کوردستان لەدەست نایەت، ئێستە لە ڕێی کەناڵێکی بەڕەڵاوە کە خۆشیان نازانن چۆن کار دەکەن پەلاماری حکوومەت دەدەن.

ئەو دەڵێ، عەیبەیەکی گەورەیە لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان یەک دەستن بۆ هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ، کەچی کەناڵە بەڕەڵاکەی یەکێتی بەراوردی نێوان شارەکان دەکات و رق بڵاو دەکەنەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێی وایە، یەکێتی بەو کارەی دەیەوێ هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ نەکرێ و خەڵک لەو یەکدەستییە سارد بکەنەوە.


وشە - وشه‌