لەبارەی دۆلار بڕیارێك درا

:: AM:11:21:14/12/2025 ‌
بازاڕەكانی كوردستان لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار تووشی دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوون، ئەویش بەهۆی كڕین و فرۆشتنە لە دۆلاری سپی و شین، ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشان بۆ نەهێشتنی ئەو كێشەیە بڕیارێكی دا.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی كانوونی یەكەم، رێبوار سورچی لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بازاڕی دۆلارفرۆشان تووشی شێواوی بووە.

زیاتر گوتی، هۆكاری شێواوییەكە لەبارەی كڕینی دۆلاری شین و سپییە كە جیاوازی كڕین و فرۆشتنیان دوو هەزار دینارە، ئەوەش بۆ هاووڵاتییان زۆرە.

باسی لەوەش كرد، ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشان بۆ نەهێشتنی ئەو جیاوازی و ئەو پشێوییە، بڕیاری دا كە لە هەر دەفتەرێك دۆلار، مامەڵەكە 70 وەرەقە دۆلاری شین بێت و 30 وەرەقە دۆلاری سپی بێت.

لەبارەی هۆكاری جیاوازیی نرخی دۆلار لە نێوان شین و سپی روونی كردەوە، هۆكارەكەی بۆ بانكەكانی بەغدا دەگەڕێتەوە كە مامەڵە زیاتر بە دۆلاری شین دەكەن، بۆیە دۆلاری سپی لە بازاڕەكانی كوردستان زۆر بووە، بۆیە پێویستە بەرپرسان لەسەر ئەو بابەتە قسەیان هەبێت.


وشە - رامیار جەواد