میدیای یەكێتی دەیەوێ چی بشارێتەوە

:: PM:02:33:14/12/2025 ‌
چاودێری سیاسی كە مامۆستای زانكۆیە دەڵێت، ئەو دۆخەی هەیە میدیای یەكێتی دەیەوێت شكستی ئیداری و گەندەڵییەكانی سنووری یەكێتی بشارێتەوە، چونكە هەموومان دەزانین ئەوەی هەیە و رووی داوە هۆكارەكەی چییە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی كانوونی یەكەم، رێبین سەلام چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە جوانەی مرۆیی لە كوردستان بۆ چەمچەماڵ هەیە، جێی رێزە، بەڵام لەلایەن میدیاكانی یەكێتی هەوڵی ناشیرینكردنی دەدرێت.

زیاتر گوتی، هەموومان دەزانین شكستی ئیداری لەلایەن یەكێتـی و بەرپرسانی ئەو حزبە هەیە، بەڵام لە رێی ئەو هەڵمەتە ناشیرینەی دەیكەن، هەوڵی شاردنەوەی شكستەكەیان دەدەن و میدیاش بۆ ئەوە بەكار دەهێنن.

باسی لەوەش كرد، كاری قاچاخچییەتی و دیارنەمانی داهاتی ئەو سنوورە، ئەو بەڵگەیەیە لەسەر ئەو كەسانەی لەو سنوورەن و بەشێوەیەكی راست و دروست، نەیانتوانیوە ئیدارەی ئەو شوێنانە بكەن.

روونی كردەوە، دەبێت چەمچەماڵییەكان ئەو ڕاستییە بزانن، ئەوە بەرپرسانی ئەو سنوورەن رێگە نادەن خزمەت بكرێن، چونكە شكست و گەندەڵییەكی زۆریان هەیە.



وشە - رامیار جەواد