تەنسیق و گەندەڵی ئەنجامەكەی چەمچەماڵ بوو

:: PM:02:38:14/12/2025 ‌
لە سنووری یەكێتی بەهۆی گەندەڵیی بەرپرسان و كاری قاچاخچییەتی، وایكردووە حكوومەت لەو سنوورە نەتوانێ خزمەتی هاووڵاتییان بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی كانوونی یەكەم، هیوا حیسامەدین ئەندامی كۆمەڵ و رێكخراوەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بە شاهیدی پەرلەمانتارانی سنووری سلێمانی، لەو ناوچەیە كاری قاچاخچێتی هێندە پەرەی سەندووە، ئیتر كۆنترۆڵ ناكرێت.

زیاتر گوتی، پێشتر قسەی لەسەر كراوە و بەڵگەش خراوەتە روو، باری تەنسیق داخل دەكرێت و پێكهاتوون لە  پێكهاتوون لە جگەر، دووگ، گۆشت، مریشك، سنگی مریشك، جبس، نەستەلە، كەرەستەی جوانكاری، توتنی نێرگەلە، قاپ، عەلەف، ئۆتۆمبێل، ئارد، دانەوێڵە، پرۆتین و كەرەستەی كیمیایی.

روونی كردەوە، كاتی خۆی هەموومان دڵخۆش بووین بۆ ئەوەی لە سنوورەكان و خاڵە گومرگییەكانی هێزێكی هاوبەش و راهێنراو هەبێت، بەڵام یەكێـتی قبووڵی نەكرد، ئەوەش بۆ ئەوەی كارە قاچاخچییەكانی ئاشكرا نەبێت.

دەشڵێت، ئەگەر راست دەكەن داهاتی گومرگی ئەوەندەیە، با بیدەن حكوومەت و چاودێری حكوومەت بێت، ئەوجا دەزانرێت چی هەیە و چی نییە، چونكە بەرپرسانی یەكێتیش گومانیان لەو داهاتە هەیە.



وشە - رامیار جەواد