هاووڵاتییانی چەمچەماڵ: گەندەڵیی بەرپرسانی یەكێتی شارەكەی بەمڕۆ گەیاند

:: PM:02:41:14/12/2025 ‌
خەڵكی چەمچەماڵ لە لافاوەكەوە ئەوەیان بۆ دەركەوت كە كێ‌ پشتیوانیان دەكات و لە كاتی تەنگانەدا جێیان ناهێڵێ‌، ئێستەیش رێكخراوەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و روانگە و كوردستان فاوەندەیشن كەوتوونەتە خەمی خەڵكی شارەكە. 

یەكێتی كە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەكرد دەستبەرداری چەمچەماڵ نابن و سەرۆكەكەیشیان گوتی، تەبیعەتی چەمچەماڵییە، بەڵام ئێستە خەڵكی شارەكە دەپرسن، یەكێتی لە كاتی لافاوەكەدا هیچ هەنگاوێكیان بۆ خزمەتی خەڵكی شارەكە نەناوە. 
 
سامان عومەر هاووڵاتییەكی چەمچەماڵییە و بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، چەمچەماڵ لە سایەی ئەو ئیدارە حزبییەی هەیەتی شارێكی بێ خزمەتە، چونكە ئیدارەی شارەكە گوێیان لەو هەموو هاوارە نەگرت كە ئەو بەربەستانەی دروست كراون دەبێتە هۆی لافاو، ئیدارە حزبییەكەی یەكێتی بۆ بردن غازەكەی ئازان، بەڵام هیچ بۆ شارەكەمان نەكراوە.

روونیشی كردەوە كە ئەگەر هاوكاری رێكخراوەكان نەبوایە، ئەوە كارەساتی گەورە رووی دەدا، یەكێتی تەنانەت لە كارەساتی لافاوەكەدا هیچی بۆ چەمچەماڵ و خەڵكەكەی نەكرد، هاتوون دژایەتیی ئەو كەسانەش دەكەن كە بە هانامانەوە هاتوون، "ئێمەی چەمچەماڵی زۆر لە یەكێتی تووڕەین و ئەو جۆرە مامەڵە خراپەی بەرانبەرمان كردووە لە یاد ناكەین".

هاووڵاتییەكی تری چەمچەماڵ پێی وایە كە بەهۆی ئیدارەدانێكی پڕ گەندەڵی و خراپەكاریی یەكێتی، زیانی گەورەی گیانی و مادیی گەورە بەر چەمچەماڵییەكان كەوتووە.

عوسمان كەریم هاووڵاتییەكی تری لێقەوماوی چەمچەماڵە، بە "وشە"ی گوت، یەكێتی وەك خۆی ناتوانێ هیچ هاوكاری و بەدەمەوەهاتنی بۆمان هەبێت، كار لەسەر ئەوەش دەكات كەسانی چاكەخوازی نیشتمانی لەگەڵمانن، رێگرییان لێ بكات لە كارەكانیان لە ڕێگەی میدیا چەواشەكارییەكانیەوە، دەستی داوەتە چەواشەكاری.

وشە/ عەزیز هەورامانی



وشە - وشه‌