پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ فرانسوا تریكۆ نوێنەری باڵای فڕەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا پێوەندییەكانی فڕەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و مەترسییەكانی تیرۆر و هەڕەشەكانی داعش و چالاكییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، تاوتوێ كران.
هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاریكاری و هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان فڕەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە.
سەرۆكی هەرێم سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فڕەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. لای خۆیەوە شاندی میوان پابەندیی وڵاتەكەیان بۆ بەردەوامیی پشتگیریكردن لە هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە نیشان دا.
دۆخی سووریا و ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوون كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان، ئامادەی بوو.